ره‌خنه له "كۆنگره‌ی ناودارانی كورد" ده‌گیرێت
جەلال مەله‌کشا شاعیری دیاری رۆژهەڵاتی کوردستان کۆنگرەکەی بایکۆت کردووە
K24 – هه‌ولێر:
رۆژی دووەمی کۆنگرەی ناودارانی کورد لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە، ئەو کۆنگرەیە قسەوباسی زۆری لەسەر کراوە و کاردانەوەی زۆریش لەسەر شێوازی بەڕێوەچوونی کۆنگرەکە هەبووە. جەلال مەله‌کشا شاعیری دیاری رۆژهەڵاتی کوردستان کۆنگرەکەی بایکۆت کردووە و دەڵێ خزمەت بە ناوداران ناکات و له به‌رامبه‌ریشدا به‌شێك له ئه‌كادیمی و رۆشنبیرانی كورد، بوونی کۆنگرەکە بە پێویست دەزانن.
ئەگەرچی بەشێكی بەرچاو لە ناودارەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان لەبواری ھونەر و ئەدەب لەو كۆنگرەیەدا به‌شدارن، بەڵام ھەشن كەسانێك كە لە رۆژھەڵات و باشووری كوردستان بەھەر پاساوێك بووبێت نەچوونە.
كۆنگره‌ی ناودارانی كورد به به‌شداری ده‌یان رۆشنبیر و نووسه‌ر و كه‌سایه‌تی ئه‌كادیمی كوردی دوێنێ له سنه به سه‌رپه‌رشتی پارێزگاری سنه و به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد.