نه‌زه‌ند به‌گیخانی: پێویسته تاران زمانی كوردی به فه‌رمی بناسێنێت
داوا له كۆنگره‌ی ناودارانی كورد ده‌كات به یادداشتێك داوای به فه‌رمی ناسینی زمانی كوردیی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بكه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
نەزەند بەگیخانی نووسەر و مامۆستای زانكۆ لە پەیامێكدا، كە بۆ كۆنگرەی ناودارانی كورد لە سنە ناردوویەتی داوا دەكات كە زمانی كوردی بە فەرمی لە سیستەمی پەروەردەدا جێگیر بكرێت و لە دامودەزگاكانی رۆژھەڵاتی كوردستاندا كەڵك لە زمانی كوردی وەربگیرێت.
به‌گیخانی گوتیشی: پێویسته زمانی كوردیی گه‌شه‌ی پێ بدرێت و كورده‌كان له ته‌ك زمانی ره‌سمی له ئێران مافی خوێندنیان به زمانی دایكی هه‌بێت.
هه‌روه‌ها گوتی: په‌یامی من ئه‌وه‌یه ئه‌م كۆنگره‌یه ببێته هه‌نگاوێكی جدی بۆ ئه‌وه‌ی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان مافی خوێندنیان به زمانی كوردیی پێ بدرێت.
نه‌زه‌ند به‌گیخانی ئه‌وه‌شی گوت: پێویسته ئه‌و كۆنگره‌یه په‌یامێك به شێوه‌ی یادداشت به‌رز بكه‌نه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتی مه‌ركه‌زی له تاران كه زمانی كوردیی به فه‌رمی له ئێران بخرێته ناو سیسته‌می په‌روه‌رده‌وه.
روونیشیكرده‌وه، كاركردن به‌و ئاراسته‌یه ده‌بێته ده‌ستكه‌وتێكی گرنگ بۆ زانكۆی كوردستانی سنه‌ی خۆشه‌ویست و ته‌واوی ئاماده‌كارانی كۆنگره‌ی ناودارانی كورد.