هه‌ولێر.. له شه‌ش مانگدا رووداوه‌كانی هاتووچۆ بوونه‌ته هۆی گیانله‌ده‌ستدانی 85 هاووڵاتی
سه‌رپێچییه‌كانی هاتووچۆ بۆ نزیكه‌ى دوو هێنده زیادىان كردووه
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆی هه‌ولێر، فازڵ حاجی رایگه‌یاندن، سه‌رپێچییه‌كانی هاتووچۆ بۆ نزیكه‌ى دوو هێنده زیادىان كردووه و له شه‌ش مانگى رابردوودا 85 كه‌س به‌هۆى رووداوه‌كانى هاتوچۆوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 535 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا فازڵ حاجی ئاماری شه‌ش مانگی نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵی بڵاوكرده‌وه و گوتی: به‌راورد به شه‌ش مانگی یه‌كه‌می 2018، رووداوه‌كانی هاتووچۆ دوو هێنده زیادیان كردووه، به‌شێوه‌یه‌ك جگه له سه‌رپێچیه‌كانی تۆماركراو له كامێرای چاودێری، ئه‌مساڵ 202 هه‌زار و 682 سه‌رپێچی هه‌بووه، له كاتێكدا له شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى 2018دا 108 هه‌زار و 687 سه‌رپێچی له سنووری پارێزگای هه‌ولێر تۆمار كرابوون.