هۆشداری له سه‌رهه‌ڵدانی شه‌پۆلێكی دیكه‌ی ئاواره‌بوون له ناوچه‌كانی مادده‌ی 140 ده‌درێت
دوای رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ر زیاتر له 3 هه‌زار خێزان له خانه‌قین و دووزخورماتوو ئاواره بوونه
K24- خانه‌قین:
لێژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له په‌رله‌مانی كوردستان هۆشداری له ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی شه‌پۆلێكی دیكه‌ی ئاواره‌بوون له ناوچه‌كانی مادده‌ی 140 ده‌دات، به تایبه‌ت له ناوچه‌كانی خانه‌قین و دووزخورماتوو.
له‌كاتێكدا دوای ڕووداوە کانی ١٦ ئۆکتۆبەرەوە زیاتر لە 3 ھەزار خێزانی کوردی ناوچەکانی خانەقین و دووز خورماتوو ئاوارە بوونە، به‌ڵام وه‌ك مه‌لا ناسر، بڕیارده‌ری لێژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی شه‌پۆلێكی دیكه‌ی ئاواره‌بوون له‌و ناوچانه هه‌یه و ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه نه‌گه‌ڕێته‌وه ناوچه كوردستانییه‌كان، ئه‌و كوردانه‌ی كه له‌و ناوچانه ماونه‌ته‌وه‌ش مه‌ترسی ئاواره‌بوونیان له‌سه‌ره.
H.B