قوربانیانی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان به شه‌هیدی سه‌نگه‌ر هه‌ژمار ده‌كرێن
هه‌ندێك یاسای تایبه‌ت به شه‌هیدان هه‌موار ده‌كرێنه‌وه
K24- هه‌ولێر:
بڕیاره ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی له ناوچه سنورییه‌كان بوونه‌ته قوربانی تۆپباران و هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان, به شه‌هیدی سه‌نگه‌ر تۆمار بكرێن و مووچه‌ی شه‌هیدانه بۆ كه‌سوكاریان ببڕێته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته چه‌ند یاسایه‌كی تایبه‌ت به وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان هه‌موار بكرێنه‌وه و وەزارەتی کاروباری شەھیدان، ھەوڵ دەدات لە کابینەی نوێ، ئەو کێشەیە چارەسەر بکات.
له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24، به‌ڕه‌ڤان حه‌مدی، بریكاری وه‌زاره‌تیكاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ئه‌و پرسه‌وه ده‌ڵێت: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی ئه‌و قوربانیانه ده‌كات، كه ئه‌وانه‌ی پێشمه‌رگه و مووچه‌خۆری حكوومه‌تن و له‌و بۆردومانانه‌دا ببنه قوربانی، به شه‌هیدی سه‌نگه‌ر هه‌ژمار ده‌كرێن، ئه‌وانه‌ش كه هاووڵاتین و له‌سه‌ر ره‌ز و باخی خۆیان به‌هۆی بۆردومانه‌كانه‌وه ده‌بنه قوربانی، ئه‌وا به شه‌هیدی هاووڵاتی له وه‌زاره‌تی شه‌هیدان تۆمارده‌كرێن.
هاوكات لیژنەی كاروباری شەھیدان لە پەرلەمانی کوردستان، چاوی بە ھەموو ئەو یاسایانەدا خشاندووه‌تەوە، کە تایبەتن بە شەھیدان و کەسوکاریان، بۆیان دەرکەوتووە ھەندێ ماددە و بڕگەی ئەو یاسایانە کەم و کوڕی تێدایە، بەڵام تاوەکو کابینەی نوێ پێکنه‌ھێنرێت، ناتوانن کاری لەسەر بکەن.
سه‌وسه‌ن محه‌مه‌د میرخان، سه‌رۆكی لێژنه‌ی كاره‌باری شه‌هیدان له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: كار له‌سه‌ر ئه‌و یاسایانه ده‌كه‌ین، كه كه‌م و كوڕییان تێدایه، كه پێویسته هه‌موار بكرێنه‌وه، هه‌ندێك له‌و یاسایانه تا ئێستا كاریان پێنه‌كراوه و ته‌نیا مه‌ره‌كه‌بی سه‌ر كاغه‌زن، بۆیه پێویسته به شێوه‌یه‌ك هه‌موار بكرێنه‌وه كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی كه‌س و كاری شه‌هیدان بكه‌ن.
لە دواین بۆردومانەکانی تورکیا بۆ سەر بنكه و باره‌گاكانی پەکەکە ٦ ھاوڵاتی شەھید بوون، لە ناویاندا چواریان بە شەھیدی سەنگەر ھەژمار دەکرێن.
H.B