داوا ده‌كرێت بردنه‌وه‌ی چه‌ك بۆ ماڵه‌وه له لایه‌ن كارمه‌ندانی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه قەدەغە بكرێت
دوای ته‌واو بوونی ئه‌ركه‌كانیان چه‌كه‌كانیان ده‌به‌نه‌وه ماڵه‌وه
K24 – سۆران:
له ساڵی رابردوودا وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌تی قه‌ده‌غه كرد، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره نه‌بووه هۆی نه‌هێشتنی دیارده‌ی چه‌كداری و كه‌مكردنه‌وه‌ی تاوانه‌كان، چه‌ندین تاوانیش به‌چه‌كی میری ئه‌نجامدران، به‌هۆی بردنه‌وه‌ی چه‌ك بۆ ماڵه‌وه له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه و كارمه‌ندانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌دوای ته‌واو بوونی ئه‌ركه‌كه‌یان وایكردووه له هه‌رماڵێك چه‌كێك یان زیاتر هه‌بێت.
كڕین و فرۆشتنی چه‌ك له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌رپێداویستییه‌كی دیكه‌ی رۆژانه له بازار و فرۆشگاكاندا مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت و پێشمه‌رگه و كارمه‌ندانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیش له دوای ته‌واو بوونی ئه‌ركه‌كانیان چه‌كه‌كانیان ده‌به‌نه‌وه ماڵه‌وه.
نزیكه‌ی ساڵێكه وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌كی بێ مۆڵه‌تی قه‌ده‌غه كردووه و به هه‌زاران پارچه چه‌كیش ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره‌ش نه‌یتوانیووه دیارده‌ی به‌ربڵاوی چه‌ك بنبڕ بكات و له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی تاوانه‌كانی كوشتن فاكته‌رێكیش بێت بۆ نه‌هێشتنی چه‌ك له ناو ماڵه‌كاندا.