كێشهی خانووه زێدهڕۆكان چارهسهر دهكرێت
پهرلهمانتارێك: بڕیارهكان له بهرژهوهندی هاووڵاتییان دهبن
K24 - ههولێر:
پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی دووەم بۆ دوو پێشنیازی یاسا دەکات. یەکێک لە پێشنیازی یاساکان خاوەنداریەتی ئەو خانوانەیە کە لەسەر زەوی زێدەڕۆ درووستکراون، پێشنیازی دووەمیش تایبەتە بە هەمواری یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاکان.
لە شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان، ژمارەیەك خانوو بە شێوەی زێدەڕۆ درووستکراون و هاووڵاتیان تێيدا نیشتەجێن، ئەمەش بە یەكێك لەو كێشە ئیدارییانەی حكوومەت دادەندرێت كە تا ئێستا چارەسەر نەكراوە، فراکسیۆنی پارتی بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە پێشنیازی یاسایەکی ئامادە کردووە و خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە.
ناوەڕۆکی پێشنیازی یاساکە، 12 ماددەیە و بەپێى پێشنیازەکان سەرجەم ئەو خانووانەی لەسەر موڵکی شارەوانی، لە چوارچێوەی ماستەرپلانی شارەکان لە رۆژی 12ی 2ی2018 دروستکراون تاپۆ بکرێن. بۆ هەر مەتر دووجایهکیش بڕێك پارە دیاریکراوە لە 60 هەزار تا 30 هەزارە.
پهرلهمانتارێكی مهرجهكانی ئاشكرا دهكات و رایدهگهیهنێت، تا 12/2/2018 به گوێرهی یاساكه دهیانگرێتهوه، دهبێت ئهو كهسهی خانووى زێدهڕۆیی درووستكردووه، خۆی له ناو خانووهكهدا بێت و نابێت بازرگانی پێوهبكرێت، هاوكات دهبێت شوێنهكه، شوێنی نیشتهجێبوون بێت، ئەو کەسانەش سودمەندی ئەم یاسایە دەبن، نابێت پێشتر سوودمەندی یەكەكانی نیشتەجێبوون بووبن.
پەرلەمانی کوردستان ناوەڕۆکی پێشنیازی یاساکەی رادەستی لیژنە تایبەتمەندییەکان کرد، ئەو لیژنانە راپۆرتی خۆیان ئامادە دەکەن و پەرلەمان خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازی یاساکە دەکات، لە خوێندەوەی سێیەم پەسەند دەکرێت.
پەرلەمانتارێك دەڵێت: "ئەم پێشنیازە گرنگە بۆ رێگریکردن لە زێدەڕۆیی و لە بەرژەوەندی ھاووڵاتییانیشە".
پەرلەمانتاران پێشنیاز دەکەن ماددەیەکی ئەو پێشنیازە هەموار بکرێتەوە کە تایبەتە بە ئەو وادەیەی خانووە زێدەڕۆکان دەگرێتەوە بگۆڕێت بۆ تا ئەو رۆژەی پێشنیازی یاساکە پەسەند دەکرێت، یەکێکی دیکەش لە مادەکانی ئەوەیە دەبێت ئەو خانووانە شارەوانی بڕیاری تاپۆکردنیان بدات و لەگەڵ رێنمایی و یاساکانی شارەوانی دژ نەبن.
ئ. م