پهرلهمانی كوردستان كار له سهر پڕۆژه پێشنیازی تاپۆكردنی خانووه زێدهرۆیهكان دهكات
خوێندنهوهی دووهم بۆ ئهو پڕۆژه پێشنیازه دهكات
K24- ههولێر:
پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازی دوو پڕۆژه یاسا دەکات. یەکێكیان تایبهته به خاوەندارێتی ئەو خانووانەی کە لەسەر زەوی زێدەرۆ دروستکراون، دووەمیشیان بریتییه له هەمواری یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاکان. کوردستان 24 ناوەرۆکی پێشنیازی پڕۆژه یاسای بە ناوکردنی خانووە زێدەرۆکان دەخاتە روو، کە کێ لێی سودمەند دەبن و مەرجەکانی چین.
لهكاتێكدا لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان ژمارەیەك خانوو بە شێوەی زێدەرۆ دروستکراون و هاوڵاتیان تێدا نیشتەجێن، ئەمەش بە یەكێك لەو كێشە ئیدارییانەی حكوومەت دادەندرێت، كە تا ئێستا چارەسەر نەكراون، فراکسیۆنی پارتی بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە پێشنیازی یاسایەکی ئامادە کردوە و خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە.
ناوەڕۆکی پێشنیازی یاساکە 12 مادەیە و بەپێى پێشنیازەکان سەرجەم ئەو خانوانەی لەسەر موڵکی شارەوانی لە چوارچێوەی ماستەر پلانی شارەکان لە رۆژی 12ی 2ی2018 دروستکراون تاپۆ بکرێن. بۆ هەر مەرتر دووجاێکیش برێك پارە دیاریکراوە لە 60 هەزار تا 30 هەزارە. ئەو کەسانەش سودمەندی ئەم یاسایە دەبن، نابێت پێشتر سوود مەندی یەكەكانی نیشتەجێبوون بووبن.
پەرلەمانی کوردستان ناوەڕۆکی پێشنیازی یاساکەی رادەستی لیژنە پهیوهندیدارهكان کردووه ئەو لیژنانە راپۆرتی خۆیان ئامادە دەکەن و پەرلەمان خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازی یاساکە دەکات, لە خوێندەوەی سێیەم پەسەند دەکرێت. لهمبارهشهوه زیاد جهبار، پهرلهمانتاری یهكێتی له پهرلهمانی كوردستان دەڵێت: ئەم پێشنیازە گرنگە بۆ رێگریکردن لە زێدەڕۆیی و لە بەرژەوەندی ھاووڵاتییانیشە.
پەرلەمانتاران پێشنیاز دەکەن ماددەیەکی ئەو پێشنیازە هەموار بکرێتەوە, کە تایەبەتە بەو وادەیەی خانوە زێدەڕۆکان دەگرێتەوە و داوا دهكهن بهروارهكهی بگۆڕێت, تا ئەو رۆژەی پێشنیازی یاساکە پەسەند دەکرێت, یەکێکی دیکەش لە ماددەکانی ئەوەیە, دەبێت ئەو خانوانە شارەوانی بریاری تاپۆکردنیان بدات و لەگەڵ رێنمایی و یاساکانی شارەوانی دژ نەبن.
H.B