"پارتی دەنگ بە كاندیدی یەكێتی بۆ سەرۆكی پەرلەمان دەدات"

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی پارتی: كاری لەپێشینەی فراكسیۆنەكەمان پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتە

K24 - ھەولێر

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای دەكات، وەك فراكسیۆنی پارتی پابەند بە دەنگدان بە كاندیدی یەكێتی بۆ سەرۆكی پەرلەمان.

زێدان برادۆستی، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان بە كوردستان24ی رایگەیاند: "پارتی پابەندە بە دەنگدان بۆ کاندیدی یەکێتی نیشتمانی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان".

گوتیشی: "تاوەکو ئێستا فراکسیۆنی یەکێتی هیچ ناوێکی وەکو کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان ئاراستەی پەرلەمان نەکردووە".

ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی پارتی ئاماژەی بەوەشدا: "کاری لەپێشینەی فراکسیۆنی پارتی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە لە وادەی یاسایی خۆیدا".

دوێنێ 6/6/2019 ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی بۆ یەكلا كردنەوەی كاندیدەكان لە سلێمانی كۆبووەوە، دوای كۆبوونەوەكەش یەكێتی ناوی چەند كاندیدێكی بە فەرمی بۆ كابینەی نۆێ ئاشكرا كرد، لە چەند كەناڵێكی نزیك لە یەكێتیش راگەیەندرا رێواز فایەق وەك كاندید بۆ سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دیاركراوە.

 ھ.م