بڕیاری قه‌ده‌خه‌كردنی كاری شۆفێری تاكسی له مامۆستایان كاردانه‌وه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه
یه‌كێتی مامۆستایان: له ئه‌گه‌ری جێبه‌جێ كردنی ئه‌و هه‌نگاوه هه‌ڵویستمان ده‌بێت
K24- هه‌ولێر:
بڕیارێكی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە بارەی قەدەخەكردنی كاری شوفێری تاكسی لە مامۆستا و فەرمانبەران, رای جیاوازی لێدەكەوێتەوە، سەرۆكی سەندیكای گواستنەوە پێی وایه ئه‌مه بڕیارێكی باشه و پێویسته كاری شوفێری تاكسی رێكبخرێتەوە و بە پیشەیی بكرێت، بەڵام یەكێتی مامۆستایان له بڕیاره‌كه نیگه‌رانه.
له‌كاتێكدا بڕیاره وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌ڵێننامه‌یه‌ك به مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی پڕ بكاته‌وه، كه نابێت چیتر كاری شۆفێری تاكسی بكه‌ن، به جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره‌ش، مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده سه‌رچاوه‌یه‌كی بژێوی له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، عەبدولواحید محەمەد، سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانیش له‌باره‌ی ئه‌و بڕیاره ده‌ڵێت: له ئه‌گه‌ری هه‌نگاونان به‌و ئاراسته‌یه، هه‌ڵوێستمان ده‌بێت.
هه‌وره‌ها جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، لە کۆبونەوەییەکی مەکتەبی سکرتاریەتدا قسە لەسەر ئەم بابەتە دەکەین و ڕاپۆرتێك بۆ وەزارەت ئامادە دەکەین، چونکە وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، ناکرێت بڕیارێکی لەم شێوەیەش بدرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی مووچەی مامۆستایان له‌به‌رچاو بگیرێت.
له به‌رامبه‌ریشدا عبدوڵڵا کەریم، سەرۆکی سەندیکای گواستنەوەی ھەرێمی كوردستان پێی واییە، ئه‌م بڕیاره هه‌نگاوێكی باشه و دەبێت شۆفێری تاکسی لە ھەرێمی کوردستان بە پیشەیی بکرێت و كاری شوفێری تاكسی رێكبخرێتەوە و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، پێویستە پێداچوونه‌وه بۆ مۆڵه‌تی شۆفێرانی تاكسی بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كه‌سێك نه‌توانێت ببێت به شۆفێری تاكسی.
لەم ساڵانەی دوایدا ڕێژەی ئۆتۆمبێلی تاکسی لە ھەرێمی كوردستان بەشێوەییەکی بەرچا و ڕوو لە زیادبوونە و بە پێی ئەو ئامارەی لە بەردەستی سەندیکای گواستەوەیه, زیاتر لە ٩٠ ھەزار ئۆتۆمبێلی تاکسی لە ھەرێمی كوردستان ھەیە.
H.B