زه‌ریف: ئه‌گه‌ر ئه‌وروپا به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ بكات ئێران له بڕیاره‌كه‌ی پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران: ھەركات ئەورووپا ھەڵوێستەكه‌ی گۆڕی بڕیاره‌كانی ئێرانیش ده‌گۆڕێن
K24- هه‌ولێر:
محمەد جەواد زەریف, وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت: ئەگەر وڵاتانی ئەوروپا لەو ماوەیەی كە بۆیان دیاریكراوە بەڵێنەكانیان جێبەجێ بكەن، ئێران لە بڕیارەكانی پاشگەز دەبێتەوە.
زەریف لە تویتێکدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ئاماژەی بەوەشکردووە، کە "بڕیاری وڵاتەكەی لە بارەی بەرزکردنەوەی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییەكانیان بوو, لە بەرامبەر تیرۆریزمی ئابووری ئەمریكا".
دووپاتیشیكرده‌وه، ھەركات ئەورووپا گۆرانكاری لە ھەڵوێستەكانیدا بكات و بەڵێنەكانی جێبەجێ بكات، بڕیارەكانی ئێرانیش گۆرانكاریان بەسەردا دێت.
زەریف رەخنەشی لە فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا گرت, به‌وه‌ی كه به‌رامبه‌ر بە پرسی رێككەوتنی ئەتۆمی ئێران پابەندی بەڵێنەكانیان نەبوونە.
دوای ته‌واوی بوونی ئه‌و مۆڵه‌ته 60 رۆژیه‌ی كه ئێران بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا د‌یاریكردبوو، بۆ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی جێبه‌جێ بكه‌ن، ئەمرۆ تاران مۆڵه‌تێكی دیكه‌ی 60 رۆژەی بۆ ئەوروپا دیاریكرد و راشیگەیاند، ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره دوا مۆڵه‌ته و ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌ش به‌بێ ئه‌نجام كۆتایی هات، ئه‌وا به‌بێ هیچ هه‌نگاوێكی نوێ ده‌ست به به‌ره‌وپێشبردنی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ده‌كه‌ن و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پیتاندنی یۆرانیۆم لە بنكە ئەتۆمییەكانیان لە ئاستی 3.67 تێدەپەرێنن.
H.B