دوو ماده‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان هه‌موار ده‌كرێنه‌وه
داوا ده‌كرێت كه‌سێك له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا بۆ پۆستی پارێزگار ده‌ستنیشان بكرێت
K24- هه‌ولێر:
پەرلەمان خوێندنەوەی دووەمی بۆ پێشنیازی هەمواری یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاکان کرد و دوو مادەی ئەم پێشنیازە هەموار دەکرێنەوە.
زاهیر محەمەد, په‌رله‌مانتاری پارتیش ئاشكرای ده‌كات، ماده‌ی یەکەمیان تایبەتە بە پارێزگار, کە لە دەرەوەی ئەندامی ئەنجوومەنیش کەسێك بۆ پارێزگار کاندید بکرێت و بەشێکی دیکەش تایبەتە بە درێژکردنەوەی ماوەی ئەنجوومەنی پارێزگاکان, تا کاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی دیكه، پێشنیازی فراکسیۆنەکانیش لە خوێندنەوەی سێیەم دەخرێتە دەنگدانەوە.
بەشێک لە پەرلەمانتاران و فراکسیۆنەکان تێبینیان لە سەر هەموارەکە هەیە و لە خوێندنەوەی دووەمدا پێشنیازەکانیان وەرگیراوە. وه‌ك ئەبوبەکر هەڵەدنی, په‌رله‌مانتاری به‌ره‌ى ئيسلاحيش جه‌خت ده‌كاته‌وه، داواکاری سەرەکی ئەوان ئەوەیە, وادەیەك بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دیاری بکرێت, كه ماوه‌كه‌ی زیاتر نەبێت لە ساڵێك.
سه‌باره‌ت به پرسی ده‌ستنشانكردنی پارێزگاریش، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی به‌ره‌ی ئیسڵاح پێی باش نییه كه‌سێك له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا بۆ ئه‌و پۆسته هه‌ڵبژێردرێت، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، ئه‌مه به واتای لاوازكردنی دیموكراسی دێت.
پێشنیازی هەمواری یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاکان کاردانەوەی لێکەوتوەتەوە، دوای پەسەند کردنی هەموارەکە ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەست بە کۆبوونەوە دەکەن و پارێزگاری نوێ هەڵدەبژێرن. دیاریکردنی کاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنیش دەکەوێتە دەسەڵاتی کابینەی نۆیەم.
H.B