له كابینه‌ی نۆیه‌مدا ئێزدییه‌كان چوار پۆست وه‌رده‌گرن
پۆستی بریكاری وه‌زیر و راوێژكاری سه‌رۆكی حكوومه‌تیان بۆ ته‌رخان كراوه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له بنكه‌ی لالش تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمدا ئێزدییه‌كان چوار پۆست وه‌رده‌گرن.
له باره‌ی پۆسته‌كانه‌وه ئه‌و سه‌رچاوه‌یه روونیكرده‌وه، ئێزدییه‌كان بریکارێکی وەزیریان ده‌بێت. هه‌روه‌ها شێخ شامۆ، پۆستی راوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری ئێزدییان و مەحما خەلیل، راوێژکاری پەرلەمانی کوردستان بۆ کاروباری ئێزدییان وه‌رده‌گرن له وه‌زاره‌تی ئه‌وقافیش پۆستی به‌ڕێوبه‌ری گشتیی كاروباری كوردانی ئێزدیی هه‌یه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له واده‌ی یاسایی خۆیدا و له چه‌ند رۆژی داهاتوودا له لایه‌ن مه‌سرور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكوومه‌ت پێكبهێنرێت و له لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه متمانه‌ی پێ ببه‌خشرێت.