حکوومەتی هەرێم و فەرەنسا یاداشتنامەیەکییان واژۆ کرد
زیاتر پەرە بە قوتابخانە فەرەنسییەکانی هەرێمی کوردستان دەدرێت
K24 – ههولێر:
هەردوو وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فەرەنسا، یاداشنامەیەکیان لەبواری پەروەردە واژۆ کرد.
پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای واژۆکردنی یاداشتنامەکە گووتی: "ئەمڕۆ رێککەوتنێکی گرنگ لە نێوان حکوومەتی فەرەنسا و وەزارەتی پەروەردە واژۆ کرا".
گووتیشی: "ئێمە وەکو وەزارەتی پەروەردە پابەند دەبین بە پاڵپشتی کردنی قوتابخانە فەرەنسییەکانی هەرێمی کوردستان".
لای خۆیەوە، دۆمەنیک ماس، کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان وەک نوێنەری حکوومەتی فەرەنسا رایگەیاند: "لە رێگای سەرپەرشتیار و پرۆگرامەکان، پاڵپشتی قوتابخانە فەرەنسییەکان دەکەین".
کونسوڵی فەرەنسا سوپاسی حکوومەتی هەرێمی بۆ هێشتنەوەی قوتابخانە فەرەنسییەکان کرد و بە هۆکارێک بۆ پتەوکردنی پەیوەندی نێوان گەلی کورد و فەرەنسا ناویبرد.
H.J