بومەلەرزەیەك چەند ناوچەیەكی كوردستان و ئێرانی ھەژاند

كەشناسی گوڕەكەی ئاشكرا دەكات

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.7 بە قوڵایی 17 كیلۆمەتر لە شاری مەسجد سولەیمانی ئێران روویدا لە چەند ناوچەیەكی ھەرێمی كوردستانی ھەستی پێكرا.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "كاتژمێر 10 سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.7 بە قوڵایی 17كم بە دووری 590كم لە سەنتەری شاری مسجد سلولەیمان و باشووری ئێران روویدا لەھەندێك شوێنی ھەرێمی كوردستان ھەستی پێكراوە".