سەرۆکى هەرێمى کوردستان سەردانی فەرەنسا دەکات
لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا کۆدەبێتەوە
K24 – ههولێر:
نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە بانگهێشتى فەرمیى ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکى فەڕەنسا، سەردانى پاریس دەکات.
بەگوێرەی راگەیندراوێکی نووسینگەى راگەیاندنى سەرۆکى هەرێمى کوردستان ، رۆژى چوارشەممە 10ى تەمووزى 2019 لە کۆشکى ئەلیزێ، نێچیرڤان بارزانی و ئیمانوێل ماکرۆن کۆدەبنەوە.
لە راگەیندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان هاتووە: "سەرۆکى هەرێمى کوردستان و سەرۆکى فەرەنسا پەیوەندییەکانى فەرەنسا لەگەڵ هەرێمى کوردستان و عێراق، دۆخى ناوچەکە و چەند بابەتێکى دیکە تاوتوێ دەکەن".
فەرەنسا یەکەم وڵاتی باڵادەستی جیهان بوو، لە دوای گەمارۆکانی سەر هەرێمی کوردستان بەهۆی رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر، پشتیوانی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕی و داوایکرد کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، بەشێوەیەکی ئاشتییانە چارەسەر بکرێن.
H.J