چوار پەرلەمانتاری نوێ دەچنە پەرلەمانی کوردستان
بە هۆی وەرگرتنی پۆستی وەزاری چوار پەرلەمانتار دەست لەکار دەکێشنەوە
K24 – ههولێر:
بە هۆی وەرگرتنی پۆستی وەزاریی لە کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، چەند پەرلەمانتارێک دەست لە کاری پەرلەمانی دەکشێنەوە و چەند کەسێکی دیکە، کە پێشتر کاندید بوون، جێیان دەگرنەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، لەنجە دزەیی لە فراکسیۆنی پارتی، شوێنی د. ڤالا فەرید دەگرێتەوە و شیرین یونس عەبدوڵڵا لە فراکسیۆنی یەکێتی، لە شوێنی بێگەرد تاڵەبانی دەبێتە ئەندامی پەرلەمانی کوردستان.
هەروەها هیمداد سەباح بیلال لە فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی، کە خەڵکی شاری هەولێرە، لە جێی ئایدن مەعروف دەبێتە پەرلەمانتار و باپیر کامەلا لە لیستی سەردەم، لە شوێنی عەبدوڵڵا مەحموود دەبێتە پەرلەمانتار.
دوێنێ دووشەممە، نووسینگەی مەسرور بارزانی، راسپێردراوی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێكدا، ناوی ئەندامانی پێكھاتەی كابینەی نوێی حکوومەتەکەی ئاشكرا كرد و سیڤیی كاندیدەكانی رادەستی پەرلەمانی كوردستان كرد، بڕیاریشە سبەی چوارشەممە، پەرلەمان متمانە بە پێکهاتەی کابینەی نوێی حکوومەت بدات.
H.J