کوردستان24 ناوی چەند بەرپرسێکی دیکەی کابینەی نۆیەم ئاشکرا دەکات

چەند کەسێکی دیکە بۆ وەرگرتنی چەند پۆستێکی باڵا دیار کران

K24 – هه‌ولێر:

کوردستان24، ناوی ئەو کەسانە ئاشکرا دەکات، کە لە نووسینگەی سەرۆک وەزیران و دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و چەند دەستەیەکی حکوومی و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، لە کابینەی نوێدا دەست بەکار دەبن.

بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24 ئەو بەرپرسانەی کابینەی نوێ بریتین لە:

شەعبان شەعبان چالی - بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیران.

ئومێد سەباح - سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران.

سەفین دزەیی - بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

د. ئامانج رەحیم - سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران.

د. محەممەد شوکری محەممەد سەعید - سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان.

د. عەبدولحەکیم خەسرۆ- سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون.

د. جووتیار عادل ئاکرەیی - وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

نورەدین سەعید وەیسی - بەڕێوەبەری نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران.

ئەمڕۆ دووشەممە، نووسینگەی مەسرور بارزانی، راسپێردراوی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێكدا، ناوی ئەندامانی پێكھاتەی كابینەی نوێی حکوومەتەکەشی ئاشكرا كرد و سیڤیی كاندیدەكانی رادەستی پەرلەمانی كوردستان كرد.