له بازیان رووداوێكی هاتووچۆ گیان لهدهستدانی سێ هاووڵاتی لێ كهوتهوه
دووانی دیکەش بریندار بوون
K24 – ههولێر:
لە ئەنجامی رووداوێکی ھاتوچۆ لە ناحیەی بازیانی سنووری پارێزگای سلێمانی، سێ کەس گیانیان لەدەست دا و دووانی دیکەش بریندار بوون.
بهشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی سهر به بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، له رێی پهیجی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتیی فهیسبووك بڵاوی كردهوه، دوای گەیشتنی ھێزەکانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەکان بۆ شوێنی رووداوەکە، بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن کران و تەرمەکانیش گەیەندرانە پزیشکی دادوەریی سلێمانی.
روونیشی كردووهتهوه، لە لایەن بنکەی پۆلیسی بازیانەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوهتەوە و لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێ کردووە.


