پۆلیسی سلێمانی ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تباری راگه‌یاند
یه‌كێكیان ئازاری ئافره‌تێكی داوه
K24 – هه‌ولێر:
به‌شی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی سه‌ر به بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، له رێی په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك بڵاوی كرده‌وه، ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبار ده‌ستگیر كراون، كه یه‌كێكیان ئازاری ئافره‌تێكی داوه و دووی دیكه‌یان مامه‌ڵه‌یان به دراوی ساخته و مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه كردووه.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوبه‌ری به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تباری راگه‌یاند.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت له كۆنگره‌كه‌دا گوتی: هه‌فته‌ی رابردوو چه‌ند حاڵه‌تێكی به‌كارهێنانی پاره‌ی ساخته له چه‌ند به‌نزینخانه و سوپه‌رماركێتێك تۆمار كران، دوای تۆماركردنی چه‌ند سكاڵایه‌ك له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه، به سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان راسپێردران بۆ دۆزینه‌وه‌ی تۆمه‌تباران.
گوتیشی: رۆژی 7/7/2019، توانرا تۆمه‌تبارێك له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ده‌ستگیر بكرێت، كه بڕی نزیكه‌ی 10 هه‌زار دۆلاری ساخته‌ی پێ بووه، له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ساخته و یه‌ك پارچه كریستاڵ و یه‌ك حه‌شیش. هه‌روه‌ها ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر یه‌ك ئۆتۆمبێل له جۆری رانجرۆڤه‌ر، كه له‌لایه‌ن تۆمه‌تباره‌كانه‌وه به‌كار هێنراوه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: دوای وه‌رگرتنی وته‌ی تۆمه‌تباره‌كه، ددانی به‌وه‌دا نا، كه كه‌سێكی دیكه له ناو بازاڕدا هاوكاریی كردووه، كه كاری گۆڕینه‌وه‌ی دراو ده‌كات، له لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ئه‌ویش ده‌ستگیر كرا، له‌كاتی ده‌ستگیركردنیدا تۆمه‌تباری دووه‌م بڕێك پاره‌ی ساخته‌ی توركی پێ بووه، ئێستا هه‌ردوو تۆمه‌تبار به‌پێی مادده‌ی 289 و 298 له یاسای سزادان و به بڕیاری دادوه‌ر، راگیراون.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، كه دوێنێ بنكه‌ی پۆلیسی راپه‌ڕین تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیر كردووه، كه به تاوانی كوشتن داواكراوه له دادگادا.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، گوته‌بێژی پۆلیس باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌فته‌ی پێشوو شۆفێری ته‌كسییه‌ك ویستویه‌تی ده‌ستدرێژیی بكاته سه‌ر ئافره‌تێك، كه له‌گه‌ڵیدا سه‌ركه‌وتووه و لێی داوه، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیس توانیان له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا شۆفێری ته‌كسییه‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن و رووبه‌ڕووی دادگا كراوه‌ته‌وه.