لایه‌نه به‌شداربووه‌كانی حكوومه‌ت دڵنیاییان داوه‌ته فراكسیۆنی پارتی
پابه‌ندی رێككه‌وتنی حزبه‌كانیانن
K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی مەسرور بارزانی سیڤیی کاندیدەکانی پۆستە وەزاریەکانى كابینه‌كه‌ی رادەستی پەرلەمان کرد، پەرلەمانی کوردستان رۆژی چوارشەممە کۆ دەبێتەوە بۆ متمانەدان بە کابینەی نۆیەم. سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ئاشکرای دەکات، هەموو ئامادەکارییەك بۆ متمانەدان بە کابینەی نۆیەم کراوە و هەموو فراکسیۆنەکانیش بەشداریی کۆبوونەوەکە دەبن. سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووش داوایەك ئاراستەی مەسرور بارزانی دەکات.
ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسبۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان جه‌ختى له‌وه كرده‌وه له په‌رله‌مان، كه هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ متمانه‌دان به كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم كراوه و هه‌موو رێكارێكی پرۆتۆكۆڵی گیراوه‌ته‌به‌ر.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا هیچ میوانێك له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان و پێكهاته‌ی كابینه‌ی نوێ ئاماده نابێت".
ئهوهشسى گوت "لایه‌نه به‌شداربووه‌كانی حكوومه‌ت پابه‌ندن به رێككه‌وتنه‌كانیان له‌گه‌ڵ پارتی و له لایه‌ن فراكسیۆنه‌كانی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ش دڵنیا كراونه‌ته‌وه، كه ده‌نگ به كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى سەرجەم فراکسیۆنەکان بەشداریی له دانیشتنەکەی پەرلەماندا دەکەن، بەڵام ئەو فراکسیۆنانەی خۆیان بە ئۆپۆزسیۆن دەزانن، دەنگ بە کابینەکە نادەن. شێركۆ جه‌وده‌ت، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووش گوتى "له روانگه‌ی ئۆپۆزسیۆنبوونمانهوه ده‌نگ به كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت ناده‌ین، به‌ڵام چاودێرێکی باشی حکوومەت دەبین".
جه‌وده‌ت داواش له مه‌سرور بارزانی، راسپێردراوى پێكهێنانى كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌ت ده‌كات، كابینه‌كه‌ی ببێته كابینه‌ی چاكسازی و پێویسته ركابه‌ری نێوان ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت و له ئه‌نجامی ململانێكانی نێوانیان هاووڵاتی سوودمه‌ند بێت و ئامانجى ئه‌و ناكۆكییه بۆ پڕكردنه‌وه‌ى گیرفانی خه‌ڵك بێت.
پێکهاتەی کابینەی نۆیەم بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی لە 23 ئەندام پێك هاتووە، کە سێ لە وەزیرەکانی ئافرەتن.
لە دوای متمانەدان بە کابینەی نۆیەم، سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمى کوردستان بەرنامەی 4 ساڵی داهاتووی کابینەکەی لە هۆڵی پەرلەمان بۆ پەرلەمانتاران و رای گشتی دەخاتەروو.
H.B