ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2020 ھاوردەی ھەرێمی كوردستان دەكرێت
بەڕێوەبەرایەتیی گومرگەكان ئاگادار دەكرێنەوە
K24 - ھەولێر
حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بڕیاری دا كە ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2020 ھاوردە بكرێت.
بە گوێرەی نووسراوێك كە واژۆی بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی بەسەرەوەیە و لە رۆژی 7/7/2019، ئاراستەی گومرگەكان كراوە، بەڕێوەبەرایەتیی گومرگەكانی ھەرێمی كوردستان ئاگادار كراونەتەوە، كە لەمەودوا رێگە بە ھاوردە كردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2020 بدرێت.
وەك لەو نووسراوەدا ئاماژەی پێ كراوە، بە رێژەی 70% دەخرێتە سەر بەھای دیاریكراوی ناو پێناسەی ئۆتۆمبێلەكە.

ھ.م