رواندز.. به هۆی ئاگركهوتنهوهوه هاووڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا
ئاگرێك لە دۆڵی خانەقای سنووری قەزای رواندز كه‌وته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی شارۆچكه‌ی سۆرانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، له ئه‌نجامی رووداوێکی ئاگر کەوتنەوە لە دۆڵی خانەقای سنووری قەزای رواندز کەسێک گیانی لەدەستدا.
به‌رگری شارستانی روونیكردووه‌ته‌وه، تیمه‌كانیان ره‌وانه‌ی سنووری بنكه‌ی خانه‌قا كردووه و توانیویانه ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن.
له باره‌ی زیانی گیانی ئاگره‌كه‌وه، به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه راشیگه‌یاندووه، هاووڵاتییه‌ك به ناوی عه‌بدولواحید ئه‌حمه‌د شێخه، به هۆی ئاگره‌كه‌وه به‌شێكى جه‌سته‌ى سووتا، دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستداوه.