سینه‌ماكارێكی كورد به‌ كۆڵبه‌ری و كرێكاری ژیانی خێزانه‌كه‌ی دابین ده‌كات

چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتی وه‌رگرتووه‌

K24 – هه‌ولێر:

سینەماكارێكی رۆژھەڵاتی كوردستان رۆژانە بۆ دابینكردنی گوزەرانی خێزانەكەی كرێكاری و كۆڵبەری دەكات.

ئەو بەشێك لە ژیانی خۆی لە رێگەی فیلم و وێنە، نیشانی رایگشتی جیھان داوە و شارەزابوون لە كارەكەی وایكردووە، كە ئەو كرێكارو سینەماكارە چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتی وەربگرێت.

رۆژانە جگە لە كرێكاری كۆڵبەریشی كردووە، ھەر بۆیە خۆی گوتەنی فیلمەكانی بەشێك لە ژیانی خۆیەتی، ژیان لەسەر سنوور، كرێكاری و كۆڵبەری رەنگدانەوەی لە بەرھەمەكانی ھەبووە، ھەر ئەوەش وایكردووە، كە سینەماكارێكی گەورەی لێ درووست ببێت، خۆی سیناریۆكان دەنووسێ، دەرھێنانی بۆ دەكات و تەنانەت مۆنتاژ و كارە تەكنیكی و ھونەرییەكانیش ھەر خۆی لە ماڵەوە دەیانكات.