ئه‌و بوونه‌ورانه به‌خه‌به‌ر ده‌هێنرێنه‌وه كه زیاتر له 40 هه‌زار ساڵه له به‌سته‌ڵه‌كه‌كان سڕبوونه
K24- هه‌ولێر:
زانایان هه‌ندێ كرمی زیندوو به خه‌به‌ر ده‌ھێننه‌وه، كه ماوه‌ی زیاتر له 40 هه‌زار ساڵه له ژێر سه‌هۆڵبه‌نه‌كانی جه‌مسه‌ری باكوور سڕبوونه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بكرێته‌وه، كه ده‌كرێت بوونه‌وه‌ره له‌ناوچووه‌كان دووباره بگه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ ژیان.
زانایانی بواری بایۆلۆجی هه‌ندێ جۆری كرمی په‌پكه‌یی كه به "ده‌زووله‌یی" ده‌ناسرێن، له ژێر خاكی سه‌هۆڵبه‌ندی سیبیریا دۆزیوه‌ته‌وه، كه بریتییه له ئاڵۆزترین جۆری بوونه‌وه‌ره‌كان و دوای سڕبوونیان بۆ ماوه‌ی ده‌یان هه‌زار ساڵ، دووباره له ژیان به‌خه‌به‌ر ده‌هێنرێنه‌وه.
ئه‌و كرمه ده‌زووله‌ییانه له‌سه‌ر ده‌ستی زانای زینده‌وه‌رزانی، تاتیانا فیشنیفتسكایا له زانكۆی تینیسی ئه‌مه‌ریكا، دووباره زیندوو كرانه‌وه، كه درێژی ئه‌و كرمانه ده‌گاته نیو میللیمه‌تر، له جه‌سته‌یه‌كی درێژكۆڵه، سه‌ر، میشك و كۆئه‌ندامی ده‌مار پێكهاتووه.
تاتیانا ته‌مه‌نی یه‌كێك له‌و كرمانه‌ی به 41 هه‌زار ساڵ مه‌زه‌نده كرد، به‌مه‌ش به كۆنترین بوونه‌وه‌ر داده‌نرێت، كه تا ئێستا به‌زیندوویی دۆزرابێته‌وه.
له زانستی بایۆلۆجی ئه‌وه پشتڕاستكراوه‌ته‌وه، كه كرمه ده‌زووله‌ییه‌كان به‌رگه‌ی ژینگه سه‌خته‌كان ده‌گرن و ده‌توانن جووڵه‌ی جه‌سته‌یان هه‌ڵپه‌سێرن و به چینێك مادده خۆیان رووكه‌ش بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگه‌ی پله نزمه‌كانی گه‌رما و بارودۆخه سه‌خته‌كان بگرن و پارێزگاری له‌خۆیان بكه‌ن.
له‌مباره‌شه‌وه گیتان بورگۆنی، پسپۆڕی كرمه‌كان له په‌یمانگه‌ی "Extreme Life Isyensya" له به‌لژیكا، كه به‌شداری له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا نه‌كردووه، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ئه‌و كرمه ده‌زووله‌ییانه ماوه‌ی هه‌زاران ساڵه له ژێر سه‌هۆڵبه‌نده‌كان خۆیان بۆ مانه‌وه له ژیان ئاماده‌كردووه.
سه‌رچاوه: سه‌نی به‌ریتانی
H.B