هاووڵاتیانی كوردستان باوه‌ڕیان به مه‌سرور بارزانی هه‌یه
به گه‌شبینییه‌وه چاوه‌ڕێی پێكهێنانی حكوومه‌تن
K24- هه‌ولێر:
سبەی كه بڕیاره له پەرلەمانی كوردستان متمانە بە كابینەی نوێی حكوومەتی هه‌رێم بدات، ھاووڵاتییان داوا لە كابینەی نوێی حكوومەت دەكەن، چاكسازی لە تەواوی دامەزراوە حكومییه‌كاندا بكات و بەرپرسی خەمخۆر و دڵسۆز دابنێن، بۆ ئەوەی خزمەتی خەڵكی كوردستان بكەن وەڵامی داواكاری ھاووڵاتییان بدەنەوە.
وێڕای ئه‌وه‌ی هاووڵاتیانی كوردستان به گه‌شبینییه‌وه له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌ڕوانن، به‌شێك له هاووڵاتیان چه‌ند سه‌رنجێك ده‌خه‌ڕوو، به‌تایبه‌ت گه‌نجان و خوێندكاران، و داواش ده‌كه‌ن، حكوومه‌تی داهاتوو جیاوازتر بێت و له ئاست خواستی كۆمه‌ڵگا و توێژی گه‌نجان و قوتابیان بێت.
له‌كاتێكدا به‌شێكی دیكه‌ی هاووڵاتیان جه‌خت له‌سه‌ر متمانه‌ی خۆیان به كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت ده‌كه‌نه‌وه، چونكه وه‌ك خۆیان ده‌لێن، ئه‌و كابینه‌یه كه له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانییه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، كه خاوه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كی به‌توانا و ئه‌زموونێكی زۆره.
هه‌روه‌ها ئومێدی خۆیان له‌وه ناشارنه‌وه، كه كابینه‌ی داهاتوو به‌هێز ده‌بێت و هیواخوازن له ئاست پێشبینییه‌كان و خواستی هه‌موو لایه‌ك ده‌بێت.
داواكاریێكی دیكه‌ی هاووڵاتیان له كابینه‌ی نۆیه‌م، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵییه.
H.B