داوا له مه‌سرور بارزانی ده‌كرێت ده‌ستی حیزبی له كاروباری حكوومه‌ت دوور بخاته‌وه
كه‌سایه‌تییه‌كانی دهۆك: له‌م دۆخه‌دا مه‌سرور بارزانی شیاوترین كاره‌كته‌ره بۆ سه‌رۆكایه‌تیكردنی حكوومه‌ت
K24- دهۆك:
كه‌سایه‌تیه‌كانی سنووری پارێزگای دهۆك ده‌رباره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی، ده‌ڵێن له‌م بارودۆخه‌ی كوردستان و ناوچه‌كه پێدا ده‌گوزه‌رێت، مه‌سرور بارزانی شیاوترین كه‌سایه‌تییه بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به‌و پێیه‌ی هه‌م دووربین و هه‌م خاوه‌ن بڕیاریشه.
هه‌روه‌ها به پێویستیشی ده‌زانن ده‌ست و به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی له كاروباری حكوومه‌ت دوور بخاته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، مامۆستایانی زانكۆ و چاودێرانی سیاسی سنووری پارێزگای دهۆك به ئومێده‌وه له رۆڵی مه‌سرور بارزانی و كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڕوانن.
هه‌روه‌ها هیواخوازن، ئه‌و رۆڵه‌ی له‌سه‌قامگیریی و ئاسایشی هه‌رێم دا هه‌یه‌تی، له بوژاندنه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانیشدا ره‌نگ بداته‌وه.
H.B