كۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ متمانەدان بە كابینەی نۆیەم دەستی پێ كرد

مەسرور بارزانی وەك سەرۆك وەزیران و جێگرەكەی و وەزیران سوێندی یاسایی دەخۆن

K24 - ھەولێر

كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان بۆ متمانەدان بە كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، دەستی پێ كرد.

بەپێی بەرنامەی كاری پەرلەمان، دوای متمانەدان بە كابینەی نوێ، مەسرور بارزانی وەك سەرۆك وەزیران و جێگرەكەی و وەزیرەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، سوێندی یاسایی دەخۆن.

ھەر ئەمڕۆش كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ چوار ساڵی داھاتوو، لەناو ھۆڵی پەرلەمان بۆ پەرلەمانتاران و رای گشتی دەخرێتەڕوو.

رۆژی 8/7/2019 مەسرور بارزانی، راسپێردراوی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لیستی پێکهاتەی کابینە پێشنیازکراوەکەی رەوانەی پەرلەمانی کوردستان کرد. پاشان پەرلەمان سیڤییەكانی بۆ وردبینیی دایە دەستەی دەستپاكیی ھەرێمی كوردستان. دوێنێ 9/7/2019، دەستەی دەستپاكیی ئاكامی وردبینیی سیڤیی كاندیدەكانی رەوانەی پەرلەمان كردەوە.