سلێمانی.. هاووڵاتیان داوای پشتیوانیكردنی زیاتری كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت ده‌كه‌ن ‌

بۆ بەدیهێنانی حكوومەتێكی سەقامگیر

K24 – سلێمانی:

ھاووڵاتییانی ھەرێمی كوردستان، داوا دەكەن هەموو هێزە سیاسییەكان یەكڕیز و یەكدەنگ و یەك هەڵوێست بن بۆ بەدیهێنانی حكوومەتێكی سەقامگیر، بۆ ئەوەی بەرژەوەندییە باڵاكانی نیشتمان لەبەر چاو بگیرێن و خزمەتی زیاتر بە ھاووڵاتییان لە پێشینەی كارەكانی حكومەت بێت.

دواى ئاشكراكردنى ناوى كانديده‌كانى كابينه‌ى نۆيه‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، سه‌رجه‌م توێژه‌كان چاوه‌ڕوانن كارى باشتر و به‌ به‌رهه‌م ئه‌نجام بدرێت و گرنگیی زياتریش به‌ گه‌نج و ئافره‌تان بدرێت.