پارتی و یه‌كێتی بۆ پرسی كه‌ركووك لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش ره‌وانه‌ی به‌غدا ده‌كه‌ن
به به‌شداری پێكهاته‌كانی كه‌ركووك
K24 – سلێمانی:
سه‌باره‌ت به پرسی پارێزگای كه‌ركووك، بڕیاره پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به به‌شداری پێكهاته‌كانی كه‌ركووك لیژنه‌یه‌ك بۆ گفتوگۆ ره‌وانه‌ی به‌غدا بكه‌ن.
په‌یامنێری كوردستان24 له سلێمانی، رایگه‌یاند، بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی شاندی پارتی و یه‌كێتی له سلێمانی پرسی پارێزگاری كه‌ركووك تاوتوێ بكرێت.
گوتیشی: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی ناردنی شاندێكی هاوبه‌ش به به‌شداری پێكهاته‌كانی كه‌ركووك ره‌وانه‌ی به‌غدا ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی پرسی ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی پارێزگای كه‌ركووك تاوتوێ بكه‌ن.