لیبراڵ دیموكراتی رووسیا: پێویسته حكوومه‌تی نوێی هه‌رێم پرسی كورد بگه‌یه‌نێته كه‌ناری ئارام
پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی و حكوومه‌ته‌كه‌ی دەکەن
K24- مۆسكۆ:
به بۆنه‌ی سوێندخواردن و ده‌ست به‌كاربوونی مه‌سرور بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌رله‌مانتارانی رووسیا، وێرای په‌یامی پیرۆزباییان، رۆڵی مه‌سرور بارزانی له سه‌قامگیری ئاسایشی كوردستان به‌رز ده‌نرخێنن و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتری بۆ ده‌خوازن.
له‌مباره‌یه‌وه یه‌ڤگینی بریماكۆڤ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی رووسیا له فراكسیۆنی یه‌كگرتووی رووسیا له په‌یامه‌كه‌یدا جه‌خت ده‌كاته‌وه: "به بۆنه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ له هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزبایی له مه‌سرور بارزانی و تیمه‌كه‌ی له كابینه‌ی نوێ ده‌كه‌م، هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم، به‌و ئومێده‌ی پێشكه‌وتنی زیاتر بهێننه وڵات و ئارامی و خۆشگوزه‌رانی زیاتر به‌رقه‌رار بكه‌ن".
ده‌شڵێت: "گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ئاكارێكی به‌هێزی حكوومه‌تی كوردستانه، مه‌سرور بارزانی توانی سه‌قامگیری و ئاسایشی هه‌رێم جێگیر بكات، بۆیه له پۆستی نوێشدا هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتری بۆ ده‌خوازم، هه‌ر وه‌ك له رابردوودا سه‌لماندوویه‌تی كه توانای زۆر له‌وه‌زیاتری هه‌یه".
ڤلادیمێر ژیرنۆڤسكی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی لیبراڵ دیموكراتيش له په‌رله‌مانی رووسیا له په‌یامێكدا له رێگه‌ی كوردستان 24ـه‌وه داوایه‌ك له مه‌سرور بارزانی و حكوومه‌ته‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئێمه په‌یوه‌ندییه‌كی باش و پته‌ومان له‌گه‌ڵ كوردانی ئێراق, سوریا, توركیا و ئێران هه‌یه، پرسی كورد به رێگه‌ی سه‌ربازی چاره‌سه‌ر ناكرێت، بۆیه پێویسته كابینه‌ی نوێ له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كان بدۆزێته‌وه و پرسی كوردان بگه‌یه‌نێته كه‌ناری ئارام".
هاوكات سرگێی ژیلیزنیاك، په‌رله‌مانتاری رووسی و ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی له فراكسیۆنی یه‌كگرتووی رووسیا رایده‌گه‌یه‌نێت، "ئێمه هیوای ئاشتی، ئاسایش، ئارامی، خۆشگوزه‌رانی و سه‌قامگیری زیاتر بۆ گه‌لی كوردستان ده‌خوازین، به به شێوه‌یه‌ك كه ئه‌م نه‌وه‌یه بتوانن له‌سه‌ر خاكی خۆیان، خه‌ون و ئاره‌زووه‌كانی گه‌لی كوردستان به‌دی بهێنن، ئاسوده و بێخه‌م نه‌وه‌كانیان گه‌وره ببن و نه‌شونما بكه‌ن، سه‌قامگیری و ئاسایش ده‌رفه‌تی گه‌شه‌ی شارستانی و پێشكه‌وتنی ئاشتیانه فه‌راهه‌م ده‌كه‌ن".
H.B