نێچیرڤان بارزانی: سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا خۆشحاڵ بوو به‌ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت

فه‌ره‌نسا رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌ پشتیوانیكردنی هه‌رێمی كوردستان

K24 – هه‌ولێر:

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، فه‌ره‌نسا رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌ پشتیوانیكردنی هه‌رێمی كوردستان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سوپاسی سه‌رۆك ماكرۆنمان كرد.

ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌ كۆشكی ئه‌لیزێ و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ئیمانوێڵ ماكرۆن كۆبوویه‌وه‌.

گوتیشی: سه‌رۆك ماكرۆن زۆر خۆشحاڵ بوو به‌ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

گوتیشی: سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ كابینه‌ی نوێ خواست.

نێچیرڤان بارزانی راشیگه‌یاند، بانگهێشتی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، ئیمانوێڵ ماكرۆنی كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان بكات و ئه‌ویش بانگهێشته‌كه‌ی قبووڵ كردووه‌.