چۆمان.. هاووڵاتییه‌ك له كوێستانه‌كانی گۆمی بێكۆدیان رزگاركرا
بۆ گه‌شت و سه‌یران چووه‌ته ناوچه‌كه و شاخڕه‌وی كردووه
K24 - سۆران:
كاتژمێر 12:05 خووله‌كی شه‌وی 12 له‌سه‌ر 13ی ته‌ممووزی 2019، هاووڵاتییه‌كی نیشته‌جێی هه‌ولێر، له كوێستانه‌كانی گۆمی بێكۆدیانی قه‌زای چۆمان رزگاركرا، كه بۆ گه‌شت و سه‌یران چووه‌ته ناوچه‌كه.
عه‌مید عیماد رێكانی، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی سۆران رایگه‌یاند، شه‌وی رابردوو له‌لایه‌ن بنكه‌ی به‌رگری شارستانی چۆمان ئاگاداركراونه‌ته‌وه، كه هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی (ج. ح. ل. ر)، له دایكبووی 1979، خه‌ڵكی هه‌ولێر، چووه‌ته سه‌یرانگای گه‌لی سه‌كران له قه‌زای چۆمان و ئێواره به پیاده به چیاكه‌دا سه‌ركه‌وتووه، به‌ڵام له نزیك گۆمی (بێكۆدیان)، گیری خواردووه و رێگه‌ی ون كردووه.
وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی سۆران رایده‌گه‌یه‌نێت، تیمێك به سه‌رپه‌رشتی رائید ئه‌حمه‌د، ئه‌فسه‌ری بنكه‌ی به‌رگری شارستانی چۆمان و رائید حه‌مید، ئه‌فسه‌ری بنكه‌ی به‌رگری شارستانی حاجی ئۆمه‌ران، به یاوه‌ری شاره‌زایه‌كی ناوچه‌كه، بۆ ماوه‌ی 5 كاتژمێر به شاخه‌كه‌دا سه‌ركه‌وتوونه كه رێگه‌یه‌كی سه‌خته تا گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه.
دوای بڕینی رێگه سه‌خته‌كه، توانراوه هاووڵاتییه‌كه له نزیك شوێنه‌كه بدۆزنه‌وه و به‌ره‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه، 13ی ته‌ممووزی 2019، ئه‌و هاووڵاتییه رزگار بكه‌ن.
ئ. م