برایه‌كه‌ی زێدان به‌رگه‌ی نه‌خۆشییه سه‌خته‌كه‌ی نه‌گرت و گیانی له‌ده‌ستدا
یاریزانانی ریال مه‌درید ساتێك بۆ مه‌رگی برایه‌كه‌ی زیزۆ وه‌ستان
برایه‌كه‌ی زێنه‌دین زێدان به‌رگه‌ی نه‌خۆشییه كتوپڕه‌كه‌ی نه‌گرت و ماڵئاوایی له ژیان كرد، یاریزانانی ریال مه‌درید له كه‌نه‌دا پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به مه‌شقه‌كانیان بكه‌ن خوله‌كێك بۆ رێزگرتن له گیانی برا كۆچكردووه‌كه‌ی زیزۆ وه‌ستان.
زینه‌دین زێدان دوێنێ هه‌ینی ره‌زامه‌ندی ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی وه‌رگرت و به‌شێوه‌یه‌كی له ناكاو به‌هۆی نه‌خۆشی فه‌ریدی براگه‌وره‌ی له شاری مۆنتریالی كه‌نه‌داوه به‌ره‌و ئه‌ورووپا گه‌ڕایه‌وه.
زێدانی ته‌مه‌ن 47 ساڵ، له دوایین ساته‌كانی مه‌رگی فه‌ریدی براگه‌وره‌ی ئاماده بوو كه له ته‌مه‌نی 54 ساڵی كۆچی دوایی كرد.
زینه‌دین زێدان به ڕه‌سه‌ن جه‌زائیرییه، خاوه‌نی 3 برا و خوشكێكه، برایه‌كی له‌ده‌ستداوه، پێشتر وه‌ك یاریزان مۆندیالی 1998ـی له‌گه‌ڵ فره‌نسا بردۆته‌وه، وه‌ك یاریزان و راهێنه‌ریش له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید نازناوی چامپیۆنزلیگی به‌ده‌ستهێناوه.
