مەسرور بارزانی بۆ وەزیرەكان: بە گیانێکی نیشتمانی دوور لە حزبایەتیی خزمەتی هاووڵاتیان بكەن

سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دیدارێكی دۆستانەی لەگەڵ وەزیرەكان ئەنجامدا

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دیدارێکی دۆستانەی لەگەڵ وەزیرانی کابینەی نۆیەمی حکوومەت کرد.

لە دیدارەکەدا مەسرور بارزانی داوای لە وەزیرەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد بە گوێرەی کارنامەی حکوومەت و بە گیانێکی نیشتمانی دوور لە حزبایەتیی خزمەتی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکەن.

بڕیاریشە رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان یەکەمین کۆبوونەوەی ئاسایی بکات.

دوای ئەوەی دوێنێ پەرلەمانی كوردستان متمانەی بە پێكھاتەی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دا، ئەمڕۆ دیدارێكی دۆستانە لە نێوان مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و جێگرەكەی و وەزیرەكان بەڕێوەچوو.