سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه
چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌نداری نێوان هه‌ر دوو لا تاوتوێ ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری، به‌مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیران عێراق گه‌یشتنه باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له به‌غدا.
شانده‌كه له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه پێشوازییان لێكرا و له كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا شاندی هه‌رێمی كوردستان، نیازپاكیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا خسته‌ڕوو و گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌كرد
شاندی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشنیوه‌ڕی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16/7/2019 گه‌یشتنه به‌غدا و له سه‌ره‌تادا له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق كۆبوونه‌وه و بڕیاره دوای دیداره‌كه‌یان له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش كۆببنه‌وه.
هەریەک لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، فرسەت ئەحمەد وەزیری داد، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێششمەرگە، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری و فەوزی هەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئەندامیەتی شاندەکە دەکەن.
له‌م سه‌ردانه‌دا پرسی ناوچە كێشە لەسەرەكان، بووجە و نەوت، كەركووك، ئاوارەكان، لە دیدارەكان گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت، بۆ ئەوەی لە داھاتوویەكی نزیك ھەنگاوی كردەیی بۆ چارەسەری كێشە ھەڵپەسێردراوەكان بنرێت.
لە دوای یەكەمین كۆبوونەوەی فەرمی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان كە دوێنێ 15/7/2019 ئەنجامدرا، لە راگەیەندراوێكدا حكوومەتی ھەرێم ئاماژەی بەوەكرد، کە شاندەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دەربڕینی نیازپاکی و گفتوگۆکردن لەبارەی دۆزینەوەی رێگاچارەی گونجاو بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا له چوارچێوەى دەستوور، سەردانی بەغدا دەکات.