لایه‌نه كوردییه‌كانی كه‌ركووك سه‌ردانی شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا به گرنگ وه‌سف ده‌كه‌ن
داوا دەكەن ھەنگاوی جددی بۆ ئاسایی كردنەوەی رەوشی كەركووك بنرێت
K24 – كه‌ركووك:
لایەنە كوردستانییەكانی كەركووك سەردانی شاندی باڵای حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ بەغدا بەگرنگ وەسف دەكەن و داوا دەكەن ھەنگاوی جددی بۆ ئاسایی كردنەوەی رەوشی كەركووك بنرێت و ئەم رەوشە خراپەی ئێستای كەركووك چارەسەر بكەن.
ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی حكومی سه‌ردانی به‌غدای پایته‌ختی كرد و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك كۆماری عێراق، به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران محه‌مه‌د حه‌لبووسی و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی كۆبوه‌وه.
لە دوای یەكەمین كۆبوونەوەی فەرمی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان كە دوێنێ 15/7/2019 ئەنجامدرا، لە راگەیەندراوێكدا حكوومەتی ھەرێم ئاماژەی بەوەكرد، کە شاندەکەی هه‌رێم بۆ دەربڕینی نیازپاکی و گفتوگۆکردن لەبارەی دۆزینەوەی رێگاچارەی گونجاو بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا له چوارچێوەى دەستوور، سەردانی بەغدا دەکات.