داعش بووه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر مووسڵ
ناوچەکانی پارێزگای نەینەوا لەژێر کۆنترۆڵی چەکدارانی داعش دایە
K24 – هه‌ولێر:
فراوانبوونی هەژموونی داعش و ئەنجامدانی چالاکی لە دژی هێزە ئەمنییەکان لە ناوچەکانی رۆژئاوای مووسڵ و بنیاتنه‌نانه‌وه‌ی ناوچە وێرانبووەکانی ئەو شارە، هەڕەشە لە داهاتووی دانیشتوانی مووسڵ دەکات.
موختار مووسەوی، پەرلەمانتار لە پارێزگای نەینەوا رایگەیاند، ناوچەکانی پارێزگای نەینەوا لەژێر کۆنترۆڵی چەکدارانی داعش دایە و ئەمەش مەترسییەکی گەورەیە، هەروەها چەکدارانی داعش ئەو ناوچانە وەکو دەروازەیەک بۆ هاتووچۆکردن لەنێوان سووریا و رۆژئاوای موسڵ بەکاردەهێنن.
سەبارەت بە بنیاتنانه‌وه‌ی ناوچەکانی پارێزگای نەینەوا بەگشتی و شاری موسڵ بەتایبەت، هەروەها گەڕانەوەی ئاوارەکان عەلی خوزێر، ئەندامی ئەنجوومەنی ئەو پارێزگایە رایگەیاندووە، ناوچەی موسڵی کۆن زیانی زۆری لە ئەنجامی شەڕوپێکدادانەکان بەرکەوتووە و بنیاتنەنراوەتەوە، بۆیەش بەشێکی زۆر لە دانیشتوانی ئەو ناوچەیە تاوەکو ئێستا لە ئاوارەییدا ژیان بەسەر دەبەن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سه‌رۆكی تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له تاوانه‌كانی رێكخراوی داعش له عێراق له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئاشكرای كرد، كه تاوانه‌كانی داعش وای نه‌كردووه گه‌لی عێراق دابەشبن و هه‌ر به یه‌كگرتوویی ماونه‌ته‌وه و راشیگه‌یاند، كه قوربانیانی ده‌ستی داعش دادوه‌رییان ده‌وێت لەبری تۆڵه‌كردنه‌وه.