رووتین كێشه‌ی زۆری بۆ مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتییان دروستكردووه
داوای كار ئاسانی بۆ مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتییان ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
به‌شێك له‌و كێشانه‌ی هاووڵاتییان له كاتی راییكردنی مامه‌ڵه‌كانیان رووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه، بریتییه له پاساوی كۆبوونه‌وه‌ی به‌رپرسان و ئاماده‌نه‌بوونیان له فه‌رمانگه‌كانیان، ئه‌مه‌ش وایكردوه له كارنامه‌ی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌خت له چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و بابه‌ته بكرێته‌وه. بەگوێرەی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیران، دەبێت سەرجەم وەزیرەکان بۆ راییكردنی کاروبارى ھاووڵاتیان، ته‌واوى رۆژانی ھەفتە لە دەوامی ئاسایی خۆیان بن.
خه‌لیل میكایل، هاووڵاتیێكی دهۆكه و به مه‌به‌ستی راییكردنی مامه‌ڵه‌كانی له وه‌زاره‌تی كار، سه‌ردانی هه‌ولێری كردووه، ده‌ڵێت: رووتین لە وەزارەت و دامودەزگاکان گرفتی بۆ ھاووڵاتیان دروست کردووە، کۆبوونەوە و ئامادەنەبوونی بەڕێوبەر و فەرمانبەران لە شوێنی خۆیان، گرفتێکی دیکەیه، رووبەڕوی هاووڵاتیان ده‌بێته‌وه.
نه‌به‌ز محه‌مه‌د، هاووڵاتیێكی دیكه‌یه به پێویستی دەزانێت، سیتەمێکی تایبەت لە ناو وەزارەت و دامودەزگاکان دابنرێت، بۆ ئەوەی ھاووڵاتی چەند ژوورێك بۆ ئیمزاییەك نەکه‌ن، بە تایبەت ئەوانەی لە دەرەوەی ھەولێر دێن بۆ ئیمزاییەکی وەزیر مامەڵەكانيان دوانه‌كه‌وێت.
لەگەڵ ئەوەی كوێستان محه‌مه‌د، وەزیری کاروباری کۆمەڵاییەتی دوو رۆژە دەست بەکاربووە، بەڵام وه‌ك خۆی ده‌ڵێت: چەند رێنمایی و پێشنیازێکی خستووه‌تە بەرنامەی کارەوە، بۆ ئەوەی له راییكردنی مامه‌ڵه‌كان ھاوکاری ھاووڵاتیان بکرێت. جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، ھەر ھاووڵاتیەك گلەیی ھەبێت، ھەموو رۆژانی سێشەممە دەتوانێت بیبینێت.
ئەنجوومەنی وەزیران چەند بڕیارێکی دەرکرد و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه، وەزیر و فەرمانبەرانی حكوومەت ھەموو ڕۆژانی ھەفتە لە دەوامی ئاسایی خۆیان ئامادە بن، لەو کاتەی کە دیاری کراوە، ھەر کەسێکیش كه‌مته‌رخه‌مى بنوێنێت، رووبەرووی سزای یاسایی دەبێتەوە.
H.B