رۆناڵدینهۆ لە بڕیاری وازهێنانی لە یاریکردن پەشیمان دەبێتەوە و دەست بە یاریکردن دەکاتەوە
رۆناڵدینهۆ دەچێتە یانەیەکی خولی ماڵتا
لەوانەیە رۆناڵدینهۆی ئەفسانەی تۆپی پێی بڕازیلی جارێکی دیکە بگەڕێتەوە یاریکردن و پەیوەندی بە یانەیەکی ماڵتاوە بکات.
18 لەگەڵ رۆناڵدینهۆ بۆ ئەوەی وەکو یاریزان گرێبەستیان لەگەڵ واژوو بکات و ماوەیەک یارییان بۆ بکات.
مێشێل فالنزیای بەڕێوەبەری هونەری یانەکەی ماڵتا بە رۆژنامەی وڵاتەکەی راگەیاندووە، لەگەڵ رۆناڵدینهۆ لە گفتوگۆداین و بەمنزیکانە رۆناڵدینهۆ لە یانەکەمانەوە دەست بە یاریکردن دەکاتەوە، کە لە سەرەتای ساڵی رابردوو بەفەرمی وازهێنانی لە یاریکردن راگەیاند، کە یانەی فلۆمێنزی بڕازیلی دوایین یانە بوو لە کاروانی وەرزشی خۆی یاریی بۆ بکات.
یانەکەی ماڵتا دەیەوێت سوود لە ناوبانگی رۆناڵدینهۆ وەربگرێت و کاری بازرگانی پێوە بکات و لە ریکلامکردن بەکاری بهێنێت، کە رۆناڵدینهۆ پێشتر دوو جار خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهانی بەدەستهێناوە و ساڵی 2002 مۆندیالی لەگەڵ بڕازیل بردەوە.