کۆنمیبۆل بەفەرمی سزایەکەی مێسی ئاشکراکرد
سزایەکەی مێسی زۆر لەوە کەمترە کە چاوەڕوان دەکرا
بەفەرمی کۆنیمبۆل سزایەکەی لیۆنێل مێسی راگەیاند و بەهۆی ئەو کارتە سوورەی لە یاریی بەرامبەر چیلی لە کۆپا ئەمریکای 2019 بەڕوویدا بەرزکرایەوە و ئەو لێدوانانەنی لە دژی کۆنمیبۆل دای، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور بڕیاری دا یاریزانە ئارجێنتینییەکە بۆ یەک یاریی سڕ بکات.
کۆنمیبۆل بەفەرمی رایگەیاند، بەهۆی لێدوانەکانی مێسی لە دژی فیدراسیۆنەکەیان کە کۆنمیبۆلی بە گەندەڵ و لایەنگیر وەسفکردبوو، بڕیاریان دا لیۆ بە پێبژاردنی 1500 دۆلار سزا بدەن و بەهۆی وەرگرتنی کارتە سوورەکەشی لە یاریی بەرامبەر چیلی، مێسی بۆ تەنیا یارییەک سڕ دەکرێت.
میدیایەکانی ئارجێنتینا پێشبینیان دەکرد مێسی بۆ دوو یاریی تاکو شەش یاریی سڕ بکرێت، بەڵام پێچەوانەی پیشبینییەکان سزایەکەی میسی زۆر لەوە کەمترە کە چاوەڕێ دەکرا، بەمەش مێسی لە یەکەم یاریی ئارجێنتینا لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022 بێبەش دەبێت، کە لە مانگی ئاداری ساڵی داهاتوو ئەنجام دەدرێت.
مێسی لە دوای تەواو بوونی یارییەکانی هەڵبژاردەکەی دژی بڕازیل و چیلی بە توندی هێرشی کردە سەر کۆنمیبۆل و ئەو فیدراسیۆنەی بە گەندەڵ وەسفکرد و گوتی نازناوی کۆپا ئەمریکای ٢٠١٩ بۆ بڕازیل ئامادەکراوە، کە لە کۆتایی هەر بڕازیل نازناوەکەشی بردەوە.