مارکۆ ئەسیسنیسۆ تووشی پێکانێکی سەخت بوو
لەوانەیە تاکو کۆتایی وەرزی داهاتوو لە یاریکردن دوور بکەوێتەوە
مارکۆ ئەسینسیۆ لە یاریی بەرامبەر ئارسێناڵ تووشی پێکانێکی سەخت بوو، گومان دەکرێت نەتوانێت وەرزی داهاتوو تاکو کۆتایی یاریی بکاتەوە.
چەند خولەکێک دوای تۆمارکردنی گۆڵەکەی دژی ئارسێناڵ لە خولەکی 64 بەبێ ئەوەی بەر هیچ یاریزانێک بکەوێت، مارکۆ ئەسینسیۆ لە ئەژنۆی تووشی پێکانێکی سەخت بوو بەپەلە لە یاریگا هێنرایە دەرەوە و گەیەنرایە نەخۆشخانە، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان لەبارەی پێکانەکەی ئەسینسیۆ، گومان دەکرێت بەستەرەکانی ئەژنۆی پچڕابن، بەمەش ئەگەر ئەژنۆی ئەسینسیۆ تووشی ئەم حاڵەتە هاتبێت ئەستەمە بتوانێت تاکو کۆتایی وەرزی داهاتوو پێ لە تۆپ بداتەوە و بۆ ماوەی زیاتر لە شەش مانگ لە یاریکردن دادەبڕێت.
زیدان دوای یارییەکە ترسی خۆی لە سەختی پێکانەکەی ئەسینسیۆ نەشاردەوە و پێکانەکەی بە خراپ و سەخت وەسفکرد و هیوای سەلامەتی بۆ خواست.