دڵنیایی له ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌درێت
به‌غدا مووچه‌ی حه‌وت مانگی پێشمه‌رگه‌ی نه‌ناردووه
K24- هه‌ولێڕ:
لە ماوەی 7 مانگدا، حکوومەتی عێراق زیاتر لە 2 ملیار دۆلار بودجەی هەرێمی کوردستانی بڕیوە، ئه‌مه‌و جگە لە به‌شه بودجەی وەزارەتی پێشمەرگە، کە ماوەی 7 مانگە نەیناردوە. ئەندامێکی لیژنەی دارایش دەڵێت ئەوەی بەغدا ئێستا دەینێرێت، هەموو بودجەی هەرێمی کوردستان نییە.
شێركۆ جه‌وده‌ت، ئه‌ندامی لێژنه‌ی سامانه سروشتییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: له ماوه‌ی 7 مانگی رابردوودا به‌غدا نزیكه‌ی 3 ملیار دۆلاری هه‌رێمی كوردستانی بڕیوه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، هه‌رچه‌نده هه‌رێم و به‌غدا پابه‌ندی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ش نه‌بن، كه پێویسته هه‌رێمی كوردستان 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه راده‌ستی عێراق بكات و له به‌رامبه‌ریشدا مانگانه نزیكه‌ی 400 ملیۆن دۆلار وه‌ربگرێت، ئه‌مه هیچ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان نابێت، چونكه له رێككه‌وتنه‌كه‌دا مووچه و بودجه‌ی هه‌رێم لێك جیا كراونه‌ته‌وه و مووچه جێگیر كراوه.
نەوت و بودجە دوو کێشەی نێوان هەولێر و بەغدان، كه تا ئێستا بە چارەسەرنەکراوی ماونەتەوە. بەپێی یاسای بودجەی 2019عێراق، پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە بۆ مانگێك، زیاتر لە ملیارێك دۆلارە و له به‌رامبه‌ریشدا پێویسته هه‌رێمی كوردستان 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه راده‌ستی عێراق بكات.
له‌كاتێكدا رۆژانه لێره و له‌وێ به‌شێك له په‌رله‌مانتارانی كورد باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه به‌غدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بڕێت، ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی راده‌ستكردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه به به‌غدا نه‌بێت، محه‌ممه‌د سه‌عده‌دین، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان وه‌ڵامی ئه‌و ده‌نگۆیانه ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران جێگیر كراوه و ئه‌گه‌ر هه‌رێم نه‌وتیش راده‌ستی به‌غدا نه‌كات، ته‌نیا بودجه‌كه‌ی ده‌بڕێت، نه‌ك مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
هاوكات سەرۆك وەزیرانی عێراق له دوایین لێدوانی‌دا له‌م باره‌یه‌وه دڵنیایی دا، کە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نابڕدرێت. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه لێکتێگەشتنی باش له نێوان هەولێر و بەغدا بۆ رێککەوتن لەسەر یاسای نەوت و غاز و چارەسەری ریشەیی ئەم کێشەیە هاتووه‌ته ئاراوه.
H.B