بڕیاری په‌رله‌مان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركووك مشتومڕی لێ كه‌وته‌وه
له مانگی نیسانی داهاتوو به‌ڕێوه ده‌چێت
K24- كه‌ركووك:
به گوێره‌ی بڕیاری پەرلەمانی عێراق، لە مانگی نیسانی ساڵی 2020، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە سەرجەم شارەکانی عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت، به پارێزگای کەرکووكیشهوه، کە ماوەی ۱٥ ساڵە هەڵبژاردنی تێدا نەکراوە.
ئه‌و یاسایه‌ش کە لایەنەکان لەسەری ڕێکكەوتوون، مشتومڕی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە و هەندێك لایەن پێیان وایە، کە ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له شاری كه‌ركووك بە زیانی کورد تەواو دەبێت. بەرپرسێکی یەکێتیش دەڵێت، ئەگەر کورد یەك لیست بێت لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، دەتوانێ قەرەبووی ئەو هەڵەیە بکاته‌وه، كه لە تێپەڕاندنی یاساکە رووی دا.
له كاتێكیشدا هەموو ئەو ئامادەکارییانەی کە پێویستن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، لەلایەن کۆمسیۆنەوە لە قۆناغی کۆتایی دان، تا ئێستا 66%ی دانیشتوانی کەرکوك بایۆمەتریان کردووە و کۆمسیۆنیش پەلەیەتی لە تەواوکردنی هەنگاوەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان، عه‌بدولباست ده‌روێش، بەرپرسی راگەیاندنی لقی کەرکووکی کۆمسیۆن جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامی دانیان به رێككاره‌كانی پێویست بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن ده‌كات.
هاوكات كه پرسی ئاساییکردنەوەی دۆخی كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، مەرجی پێشوەخته‌ی بەشێك لە هێزە سیاسییەکانە، بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كه‌ركووك، نه‌رمین عوسمان، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان جه‌خت له‌سه‌ر به‌شداریكردنی لایه‌نه كوردستانییه‌كان به یه‌ك لیست، له هه‌ڵبژاردنی شاری كه‌ركووك ده‌كاته‌وه.
په‌رله‌مانتارانی کەرکووك ڕێکكەوتون، کە تۆماری دەنگدەران پێداچوونەوەی بۆ بکرێت و ناوی دەنگدەرانی کەرکووك لەگەڵ فۆڕمی خۆراك و ناسنامەی باری شارستانی بەراورد بکرێت، ئەوه‌ی ناوی هەبوو، مافی دەنگدانی هەبێت. ئەم بڕیارە تا ئێستا بە دڵی عەرەب وتورکمانە و هیچ کێشەیەکیان لەگەڵیدا نییە، به‌ڵام به‌لای زۆربه‌ی لایه‌نه كوردییه‌كان، به هۆی به‌رده‌وامیی پرۆسه‌ی ته‌عریب، گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه‌كه و ئاواره‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری كورد دوای رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ر، بڕیاره‌كه بووه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانی.
H.B