تیاگۆ ئامارال ماڵئاوایی لە هاندەرانی یانەی هەولێر دەکات
تیاگۆ ئامارال: 13 مانگی خۆشم لە یانەی هەولێر بەسەر برد
تیاگۆ ئامارال ماڵئاوایی لە هاندەرانی یانەی هەولێر کرد و بەفەرمی ریزەکانی یانەی هەولێری بەجێهێشت.
تیاگۆ ئامارالی هێرشبەری بڕازیلی لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووک ماڵئاوایی لە هاندەرنای یانەی هەولێر کردووە و رایگەیاندووە ئەو 13 مانگی خۆشی لە یانەکە بەسەر بردووە و نووسیویەتیشی هەرگیز ئەو رۆژانە لەیاد ناکەم کە لە یانەکە بەسەرم برد.
تیاگۆ ئامارال ئاشکراشیکردووە، گەرچی لە ماوەی یاریکردنی هەندێکجار دڵتەنگ دەبووم، بەڵام ئەوەی لەسەرم بوو لەپێناوی یانەکە دەمکرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ یانەی هەولێر خواستووە و پشتگیری خۆیشی بۆ یانەکە دەربڕیوە و هیوای خواستووە یانەکە و هاندەرەکانی هەر لە لوتکەدا ببینێت.
تیاگۆ ئامارال ئەوەشی درکاندووە، حەز دەکات جارێکی دیکە بگەڕێتەوە یانەکە، کە ئەو هێرشبەرە بڕازیلییە لەگەڵ یانەی هەولێر لە خولی پلە یەکی عێراق ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و رۆلێکی کاریگەریی هەبوو لە سەرخستنی یانەکە بۆ ریزی یانە نایابەکانی عێراق.
