9 ساڵه ئهنجوومهنی باڵای كاروباری خانمان به بێ یاسا كاردهكات
بەپێی پەیڕەوێكی ئەنجوومەنی وەزیران كاروبارەكانی جێبەجێ دەكات
K24 – سلێمانی:
زیاتر لە 9 ساڵە ئەنجوومەنی باڵای كاروباری خانمان بەبێ یاسا كار دەكات و بەپێی پەیڕەوێكی ئەنجوومەنی وەزیران كاروبارەكانی جێبەجێ دەكات.
خانمان داواكارن لەم خولەی پەرلەمانی كوردستان پڕۆژە یاسای ئەنجوومەنی باڵای كاروباری خانمان تێبپەڕێندرێت.
بە گوێرهی زۆرینەی ئامارهكان دۆخی ئافرەتانی ھەرێمی كوردستان لە بەدەستھێنانی مافەكان و بەشداریان لە دامەزراوەكان و ناوەندەكانی بڕیاردا بەراورد بە عێراق باشترە، بەڵام ئەوە خواست و داواكاری ئافرەتانی ھەرێمی كوردستانی جێبەجێ نەكردووە. بەردەوام داوای زیادكردنی رێژەی ئافرەت لە دامەزراوەكانی حكوومەت دەكەن.
لەسەر بنەمای ھاوبەشی كاری ئافرەت لە پڕۆسەی سیاسی و نیشتمانی دا، لە ساڵی 2010ـەوە ئەنجوومەنی باڵای كاروباری خانمان دامەزراوه و تا ئێستاش پۆستی سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای كاروباری خانمان نەخراوەتە ریزی دابەشكردنی پشك و پۆستی لایەنەكان لە ھەڵبژاردن.