سەرۆکی ئەمەریکا ریکلام بۆ "باڵی مریشک" دەکات

گرتە ڤیدیۆیەکی کۆنی سەرۆکی ئەمەریکا ملیۆنەها بینەری هەیە

K24 – هه‌ولێر:

گرتەیەکی ڤیدیۆیی ساڵی 2004ی سەرۆکی ئەمەریکا، دۆناڵد ترەمپ، بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاودەبێتەوە و تەنها لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر چوار ملیۆن بینەری هەبووە.

ترەمپ لە پرۆگرامێکی تەلەڤزیۆنیدا بە ناوی Saturday Night Live  بەشداریی کردووە و لەو پرۆگرامەدا، کەسانی ناودار بانگهێشت دەکران و دوایان لێدەکرا دیمەنێکی چەند خولەکی کۆمیدی پێشکەش بکەن.

سەرۆکی ئەمەریکا لەو پرۆگرامەدا، ریکلام بۆ رێستۆرانتێکی وەهمی باڵی مریشک دەکات بە ناوی "ماڵی ترەمپ بۆ باڵ" و تیایدا چەند کەسێک لەگەڵی سەما دەکەن.

<script async

H.J