"یۆرگن كڵۆپ به باشترین راهێنه‌ری ساڵ ده‌ستنیشان كرا"
"سێیه‌مجاره به به باشترین راهێنه‌ری ساڵ ده‌ستنیشان ده‌كرێت"
گۆڤاری كیكه‌ری ئه‌ڵمانیا بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه بۆ سێیه‌مجاره له‌ژیانی پیشه‌گه‌ریدا یۆرگن كڵۆپی به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری لیڤه‌رپوول وه‌ك باشترین راهێنه‌ری ئه‌ڵمانیا ده‌ست نیشانكرا.
كلۆپ وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ل لیڤه‌رپوول بووه پاڵه‌وانی ئه‌ورووپ او له پرێمه‌رلیگیش به جیاوازای ته‌نیا یه‌ك خاڵ له‌گه‌ل مانچێسته‌ر سیتی پله‌ی دووه‌میان به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌مه‌ش ده‌بێته سێیه‌مجار كلۆپ ئه‌م خه‌ڵاته بباته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له ساڵانی 2011 و 2012 ئه‌و كاته‌ی راهێنه‌ری بۆروسیا دۆرتمۆند بوو توانی وه‌ك باشترین راهێنه‌ری ئه‌ڵمانیا هه‌ڵبژێردرێت.
به بردنه‌وه‌ی ئه‌م خه‌ڵات كلۆپ ژماره‌ی خه‌ڵاته‌كانی له‌گه‌ل فیلیكس ماگات یه‌كسان ده‌كاته‌وه، كه ئه‌میش سێ‌جار وه‌ك باشترین راهێنه‌ری ئه‌ڵمانیا ده‌ست نیشانكراوه.