حزبەکان سیڤی کاندیدان بۆ پۆستی بریکار و بەڕێوەبەرە گشتییەکان وەردەگرن
بهركهوتهی حزبهكانیش له پۆستهكان بهم جۆرهیه
K24 – ههولێر:
حزبەكانی بەشدار لە كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان خەریكی یەكلاكردنەوەی ناوی ئەو كاندیدانەن، كە مەبەستی وەرگرتنی پۆستی بریكاری وەزیر و بەڕێوبەرە گشتییەكان سیڤی خۆیان پێشكەشكردووە.
بهركهوتهی حزبهكانیش له پۆستهكان بهم جۆرهیه:
*پارتی دیموكراتی كوردستان:
-فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان
-بریكاری وەزارەتی دارایی
-بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە
-بریكاری وەزارەتی پلاندانان
-دەستەی وەبەرھێنان
-فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون
*بزووتنهوهی گۆڕان:
بزووتنەوەی گۆڕان جگە لە چوار وەزارەتەی كە لەم كابینەیە لەلایەتی، ژمارەیەك پۆستی دیكەشی بەركەوتووە، لهوانه:
-جێگرێكی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان
-یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ كارووباری چاكسازی
-بریكاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ كارووباری كارگێڕی
-بریكاری وەزارەتی پەروەردە
-بریكاری وەزارەتی شارەوانی
-بریكاری وەزارەتی كارەبا
-بەڕێوبەرێكی گشتی لە فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ھەرێمی كوردستان
-بەڕێوەبەرێكی گشتی لە پەرلەمانی كوردستان
*یهكێتی نیشتمانی كوردستان:
یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان پێنج وەزارەت و وەزیرێكی ھەرێمی لەلایە، ئەم پۆستانەشی بەركەوتووە:
-جێگرێكی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان
-بریكاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ كارووباری ئەمنی
-بریكاری وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان
-دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم
-دەستەی گشتی گەشتوگوزار
-دەزگای گشتی كارووباری مین.