حزبەکان سیڤی کاندیدان بۆ پۆستی بریکار و بەڕێوەبەرە گشتییەکان وەردەگرن

به‌ركه‌وته‌ی حزبه‌كانیش له‌ پۆسته‌كان به‌م جۆره‌یه‌

K24 – هه‌ولێر:

حزبەكانی بەشدار لە كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان خەریكی یەكلاكردنەوەی ناوی ئەو كاندیدانەن، كە مەبەستی وەرگرتنی پۆستی بریكاری وەزیر و بەڕێوبەرە گشتییەكان سیڤی خۆیان پێشكەشكردووە.

به‌ركه‌وته‌ی حزبه‌كانیش له‌ پۆسته‌كان به‌م جۆره‌یه‌:

*پارتی دیموكراتی كوردستان:

-فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان

-بریكاری وەزارەتی دارایی

-بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە

-بریكاری وەزارەتی پلاندانان

-دەستەی وەبەرھێنان

-فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون

*بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان:

بزووتنەوەی گۆڕان جگە لە چوار وەزارەتەی كە لەم كابینەیە لەلایەتی، ژمارەیەك پۆستی دیكەشی بەركەوتووە، له‌وانه‌:

-جێگرێكی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان

-یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ كارووباری چاكسازی

-بریكاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ كارووباری كارگێڕی

-بریكاری وەزارەتی پەروەردە

-بریكاری وەزارەتی شارەوانی

-بریكاری وەزارەتی كارەبا

-بەڕێوبەرێكی گشتی لە فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ھەرێمی كوردستان

-بەڕێوەبەرێكی گشتی لە پەرلەمانی كوردستان

*یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان:

یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان پێنج وەزارەت و وەزیرێكی ھەرێمی لەلایە، ئەم پۆستانەشی بەركەوتووە:

-جێگرێكی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان

-بریكاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ كارووباری ئەمنی

-بریكاری وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان

-دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم

-دەستەی گشتی گەشتوگوزار

-دەزگای گشتی كارووباری  مین.